سمینارێک پێشکەش کرا
2019-11-07 (پێنجشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]
لەرێکەوتی ٧/١١/٢٠١٩ کۆلێژی کارگێری و ئابوری هەڵسا بە رێکخستنی سیمینارێک بۆ بەرێز مامۆستا "هۆشمەند محمد رسول" بە ناونیشانی "الولاء التنظيمي كعنصر اساسي لنجاح المنظمات". لەسەرەتای سیمینارەکە پێشکەشکار باسی گرنگی وەفای کارمەندانی کرد لە چوارچێوەی رێکخراوەکاندا و دوواتر باسی پەیوەندی نێوان ئەو دوو گۆراوەی کرد. جگە لەمەش پێشکەشکار پێی وابوو کە وەفای کارمەندان لەبەرامبەر کار و مامەڵەی رێکخراوەکان بە بنەمایەکی سەرەکی سەرکەوتن هەژمار دەکرێت و هەر دامەزراوەیەک بیەوێ داهات و قازانجی زیادبکات دەبێت وا لە فەرمانبەرانی بکات وەفایان بۆ ئەو دامەزراوەیە هەبێت. پێشکەشکار کۆمەلێک شێواز و رێگای خستەروو کە دەبنەهۆی درووستبوونی وەفای کارمەندان. لە کۆتاییدا گەنگەشەیەکی تێروتەسەل کرا لەسەر شێوازی پێدانی پاداشت لە شێوەی نەخت و پاداشتی دەروونی گرنگی هەر یەکەیان.