سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی له وه‌فدێكی زانکۆی سلێمانی ده‌كات
2019-11-06 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
رۆژی چوارشه‌ممه ٦\١١\٢٠١٩ به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشوازی كرد له وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بەسەرۆكایەتی د.كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری زانستی.
له‌و دیداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو زانكۆ به‌رێوه‌چوو جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی هه‌ردوولاو هاوكاریكردنی زیاتری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانکۆی سلێمانی له بواری خوێندنی باڵادا.
هه‌روه‌ك له‌و دیداره‌دا به وردی تیشك خرایه سه‌ر به‌رێوه‌چوونی پۆگرامی هاوبه‌شی ماسته‌ر له نێوان هه‌ردوو زانكۆكه‌دا كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌رێوه‌ده‌چێت و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر فراوانتر كردن و به‌هێزتركردنی پرۆگرامه‌كه و ئاڵوگۆری توانا ئه‌كادیمییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا.