کۆلێجی زمانی لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازی لە خوێندکارانی سێمێستەری یەکەم کرد
2019-11-05 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]
رۆژی یەکشەممە بەرواری ٣\١١\٢٠١٩ کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە مەراسیمێکی شایستەدا پێشوازی له خوێندكارانی سیمسته‌ری یه‌كه‌می به‌شی ئینگلیزی كرا‌و دوو سیمیناریشیان پێشكه‌شكرا.
لە مەراسیمەکەدا بە شیرینی و چەپڵەرێزان ستافی ئەکادیمی و خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمان مەراسیەمەکەیان رازاندووە و دواتریش دوو بابەتی تایبەت پێشکەش کران.
لە بەشێکی مەراسیمەکەدا سیمینارێك به ناونیشانی (ژیانی زانكۆیی) له‌لایه‌ن د. صهیب ئامێدی به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری زانكۆ پێشكه‌شكرا، كه به‌ڕێزیان تیشكیان خسته سه‌رگرنگی ژیانی زانكۆ بۆ په‌ره‌دان به كه‌سایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی ڕۆشنبیری له‌پاڵ گەشەی زانستیدا.
دواتریش سیمینارێک به ناونیشانی (٩ یاسای ئاڵتونی بۆ سه‌ركه‌وتن له زانكۆدا) له‌لایه‌ن د. صابر حسن رسول، سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی، پێشكه‌شكرا. به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به ٩ خاڵی گرنگ كرد كه ده‌كرێ ببنه بناغه‌ی سه‌ركه‌وتن له زانكۆدا، له‌و خاڵانه‌ش به‌شداری به‌رده‌وامی وانه‌كان به‌شێوازێكی چالاكانه‌و مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیان به ڕۆحی هاوكارانهو ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان له‌كاتی خۆیدا.
هەر لە مەراسیمەکەدا دوو خوێندكاری قۆناغه‌كانی دیكه‌ی به‌شی ئینگلیزی دوو وته‌ی كورتیان پێشكه‌ش كرد.
ره‌نو محەمەد، خوێندکارێكی سەركەوتووی سمێسته‌ری سێیه‌م، باسی له‌و ده‌رفه‌تانه كرد كه زانكۆ پێی به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك خوێندكارێكی سه‌ركه‌وتوو و ئاست به‌رز درێژه به‌خوێندن بدات.
هاوكات دانه‌ر ئامانج، یەكێك لە خوێندکارە سەركەوتووەكانی سیسمته‌ری پێنجه‌م، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وه‌ك خۆی ئاسوده‌یه كه له به‌شی ئینگلیزی زانكۆی گه‌شه‌پێدان ده‌خوێنێت و ڕایگه‌یاند كه له پاڵ خوێندن و وه‌گرتنی زانست‌دا، زانكۆ شوێنێكیشه بۆ ئاسوده‌یی و به‌سه‌ربردنی ژیانێكی پڕ له یادگاری.
شایانی باسە، كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی داهێنەری نەریتی پێشوازی شایستە و پڕشكۆی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمە و، خۆشبەختانە ئەو نەریتە لە ئێستادا لە ژمارەیەك زانكۆ و كۆلێجی دیكەی هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرێت.
كلیك لێره بكه بۆ بینینی ڤیدیۆی پێشوازی له خوێندكاران