سیمینارێک لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری پێشکەشکرا
Search

سیمینارێک لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری پێشکەشکرا


2019-11-04 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە رێکەوتی ٣٠/١٠/٢٠١٩ کۆلێژی کارگێری و ئابوری سیمینارێکی بۆ بەرێز (د. امجد محمد عبداللە) بە ناونیشانی تميز الاداء المؤسسي رێکخست. پێشکەشکار لە سەرەتای سیمینارەکە باسی لە گرنگی تميز کرد لە بەرێوەبردنی کۆمپانیاکان و گەشەکردنیان. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی درووستکردنی ناسنامەی دامەزراوەکان لەرێگەی درووستکردنی جیاوازی لە کارکردندا. جگە لەمە پێشکەشکار باسی لە مەرجەکانی بە دامەزراوەیی بوونی کرد و سەرنجی خستە سەر پەرەپێدانی سەرکردایەتی وەکو هەنگاوی سەرەکی پێشخستنی شێوازی کار و مامەڵەی دامەزراوەکان. هەر لەو رووەوە چەندین نمونەی زیندووی دەربارەی سیستمەی دامەزراوەکانی ئەوروپا و ئەمریکا خستەروو و هەوڵیدا بەراوردێک لەنێوان پێوانەی ئەوروپی و ئەمریکی بۆ شێوازی کارکردنی فەرمانبەران و کارمەندان لە چوارچێوەی دامەزراوەکاندا بخاتە روو. لە کۆتاییدا دەرفەت بە بەشدار بووان درا و کۆمەلێک پرسیار و گەنگەشەی زانستی لەبارەی بابەتەکەوە کرا. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی