کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشانگایەکی زانستی کردەوە
Search

کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری پێشانگایەکی زانستی کردەوە


2019-11-03 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی لیژنەی ڕوناکبیری و ڕاگەیاندنی کولێجی کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی،ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۳-۱۱-۲۰۱۹، خوێندکارانی هەردوو قۆناغی دوو و سێی بەشی دارایی و بانک لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەش (د.اسعد ماهر حمدی)،پێشانگایەکی زانستیان کردەوە.


پێشانگاکە کە لە لایەن (د.محسن ابراهیم احمد)،ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابورییەوە کرایەوە و بەڕێزان ڕاگرانی هەردوو کۆلێجی زانست و یاسا ،وەک ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ ئامادەبوون و بەپێشوازی و ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی سەرجەم بەشەکان،سەرجەم چالاکی خوێندکارەکان بە سەرکرایەوە کە بەگشتی نەخشاندنی تیۆرە ئابوری و زانستییەکانی بواری پسپۆڕی خۆیان بوو بەڵام لە ڕێی سکێچ و وێنەی هێڵکارییەوە نمایشیان کردبوو و خوێندکارەکانیش خۆیان ڕوونکردنەوەیان پێشکەش دەکرد.


دەستخۆشی و هیوای ماندوو نەبوون و سەرکەوتنی بەردەواممان هەیە بۆ خوێندکاران و مامۆستای بەڕێزی سەرۆک بەش و سەرپەرشتیارییان.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی