سەردانی زانستی قوتابیانی بەشی کارگێری کار
Search

سەردانی زانستی قوتابیانی بەشی کارگێری کار


2019-10-27 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

لە چوارچێوەی گەشتە بەردەوامەکانی بەشی کارگێری کار لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠١٩/١٠/٢٧)خوێندکارانی قۆناغی دووەم (سمستەری پێنج) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانێکی مەیدانی و زانستی بۆ هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی هەڵەبجە گروپ و تیشک نێت ئەنجامدا بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە چۆنیەتی کارکردن لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەمەبەستی بەرەو پێشچونی لیهاتوی و توانایی زانستی و پیشەیی خوێندکارانمان لە داهاتودا. 

لەسەردانەکەدا کە سەرەتا بۆ لای گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە ئەنجامدرا، کورتەیەک دەربارەی گروپەکە و کارەکانیان لەلایەن بەرێوبەرانی کۆمپانیاکەوە خرایە روو، دوواتر سەردانی کۆمپانیای تیشک نێت کرا و پێشوازیەکی گەرم لە قوتابیان کرا. قوتابیان لەرێگەی سەرنج و تێبینیەکانیانەوە کۆمەلێک بابەت و پرسی گرنگیان وروژاند کە کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی وشیارکردنەوەیان و ئامادەکردنیان بۆ بازاری کار.

لەکۆتایدا بە ناوی بەشی کارگێری کار مامۆستای وانە (م.ی. هۆشمەند محمد رسول) زۆر سوپاسی هەریەکە لە بەرێز کاکهاوڕێ شەریف بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای تیشک نێت و خاتوو ئاریان عەبدولکەریم لێپرسراوی کارگێڕی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە وسەرجەم کارمەندانی کرد کە هاوکار بوون لە بەجێگەیاندن و ئەنجامدانی ئەو گەشتە زانستیەدا. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی