له‌ڕۆژى جیهانى فریاگوزارى سه‌ره‌تاییدا خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى خۆبه‌خشانه چه‌ند چالاكییه‌كیان پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان كرد
2019-10-02 (چوارشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
لە ڕۆژی جیھانی فریاگوزاری سەرەتایی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی به‌شی زانستی تاقیگه‌ی پزیشكی سه‌ر به كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی گروپێكیان پێكهێناوه به ناوی (DMD) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سەنتەری ھۆشیاری تەندروستی و ڕێکخراوی پەری و ڕێکخراوی CDO و سەنتەری پزیشکی خێزانی تەندروست بەشێوەیەکی خۆبەخشانە چەند چالاکییەکیان لە پارکی هەواری شار بە سەرەکەوتوی ئەنجامدا: ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى پێشكه‌شكران بریتى بوون له: روونکردنەوەیەکی تەواوی فریاگوزاریی سەرەتایـی DRSABC ،CPR، باری چاکبوونەوە، سووتان، خنکان، گیرانی بۆری هەوا، گەشکە، شکان، دیاریكردنی فشاری خوێن و شەکرە.... هتد. شایانی باسه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشوازیەکی باشی لێكرا و ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگەیاندنی بیسراو و بینراو ڕوماڵیان كرد و زیاتر لە ٥۰۰ هاوڵاتی به شادومانییه‌وه بەشدار بوون له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانداو سوپاس گوزار بوون به‌رانبه‌ر به‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شكران.