پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Process
Search

پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Process


2019-09-29 (یەکشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

کۆلێژی کارگێری و ئابوری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەلایەن د.نەبەز نوزاد، مامۆستا لە بەشی کارگێری کار بە ناونیشانی "Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Process" لە رێکەوتی ٢٩/٩/٢٠١٩. لەسەرەتای وۆرکشۆپەکە بە کورتی باس لە پرۆسەی بۆلۆنیا کراو و پاشان تێشگەیشتنێکی گشتگیر لەبارەی (ECTS) خرایە روو بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی مامۆستایان. پاشان باس لە گرنگی سیستەمی (ECTS) کرا بەتایبەتی بۆ گواستنەوەی قوتابیان لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر و ئاسانکاری بۆ تەواوکردنی خوێندن لە دامەزراوەیەک یاخود وڵاتێکی تر. دوواتر باس لە دانان و شێوازی دابەشکردنی ژمارەی کاتژمێرەکان کە بە (WORKLOAD HOURS) ناسراوە کرا و واتاکەی بۆ مامۆستایان روونکرایەوە تاوەکو شارەزابن و هاوکاریانبێت لە دابەشکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانیان لەکاتی دانانی کۆرس بووکی بابەتەکانیان. کۆمەلێک رێگا و چاڵاکی تایبەت بە هەژمارکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانی کارکردنی قوتابیان باسیان لێوەکرا بەمەبەستی هاوکاریکردنی مامۆستایان و بەکارهێنانیان لە وانەکانیاندا چونکە بەشێکی گرنگی پرۆسەی بۆلۆنیا تایبەتە بەو چاڵاکی و پرۆژانەی کە قوتابیان رۆژانە ئەنجامی دەدەن بەدەر لەو وانانەی کە لە پۆلەکانیاندا دەیخوێنن. بەشی کۆتایی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە ئامادەکردن و دابەشکردنی ژمارەی کاتژمێرەکانی (Workload) بۆ ئەو بابەتانەی کە بەشداربووان دەیلێنەوە و لەلایەن بەشداربووانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا تاوەکو هاوکاریان بێت لە ئامادەکردنی کۆرس بووکەکانیان و تێگەیشتنی درووستیان هەبێت لەسەر بابەتەکە لە داهاتوودا. جێگای باسە، کۆمەلێک پێشنیار خرایە روو بۆ بەرەوپێشوەبردنی پرۆسەی خوێندن و درووست جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پرۆسێس لەلایەن مامۆستایانەوە. 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی