له‌سیمینارێكدا لایه‌نی زانستی و رێگاكانی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار خرانه‌روو
2019-09-29 (یەکشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
ئه‌مرۆ ٢٩\٩\٢٠١٩ یه‌كه‌ی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ و كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان سیمینارێكی زانستیان سازكرد بۆ باسكردن له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری (Rabies Disease).
له‌ڕۆژی جیهانی نه‌خۆشی (هاریی) ناسراو به (دا‌ء الكلب، Rabies Disease) به‌ڕێز پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.صالح احمد حمه ڕاگری كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان له سیمینارێكدا لایه‌نی زانستی و رێگاكانی خۆپاراستنی له‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره خسته‌روو.
له‌و سیمیناره‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌یبوون به‌ووردی تیشك خرایه‌سه‌ر هۆكارو ده‌ره‌نجامه‌كانی توشبون به نه‌خۆشییه‌كه.
شایه‌نی باسه ئه‌م نه‌خۆشییه به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه له ئاژه‌ڵی توشبوو به‌تایبه‌ت (سه‌گ) به‌هۆی گازگرتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، كه‌سی توشبوو كێشه‌ی له كۆئه‌ندامی ده‌مار بۆ دروست ده‌بێت و كار ده‌كات له‌ڕه‌فتاره ده‌مارییه‌كانی و له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی مردنی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه‌كان وه‌رنه‌گرێت و زوو سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان نه‌كات..