خوێندکارانی خوێندنی باڵا – ماستەر پڕۆپۆزەڵی ماستەرنامەکانیان پێشکەش کرد
2019-09-28 (شەممە) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]
بەرواری ٢٤ و ٢٦ -٩-٢٠١٩ خوێندکارانی خوێندنی باڵا – ماستەر پڕۆپۆزەڵی ماستەر نامەکانیان پێشکەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی – کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا کرد .
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی زانست لە زانکۆی سلێمانی ، بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندنیان بۆ سەرجەم پرۆپۆزەڵی خوێندکارانی خوێندنی باڵا – ماستەر کرد لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوە و ڕاهێنان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕێگەی پێشکەش کردنی سیمینارێک لەلایەن خوێندکارەکانەوە.
دوای پێشکەش کردنی سیمینارەکان ئەندامانی لیژنەکە سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو تا خوێندکاران بتوانن پڕۆپۆزەڵەکانیان باشتر و دەوڵەمەند تر بکەن بۆ نوسینی تێزی ماستەر نامەکانیان.
خوێندنی باڵای ماستەر بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی ٢٠١٨ کرایەوە کە پسپۆڕیەکانی زانستی کۆمپیوتەر ، یاسا ، زمانی ئینگلیزی ، زانستی دارایی و بانک دەگرێتەوە.