ئەنجامدانی وۆرکشۆپ بەناونیشانی Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Porcess
Search

ئەنجامدانی وۆرکشۆپ بەناونیشانی Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Porcess


2019-09-02 (دووشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و ئامادەکردنی کۆرس بووکی مامۆستایان، کۆلێژی کارگێری و ئابوری هەڵدەستێت بە رێکخستنی وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (Understanding ECTS & Calculating Workload Hours in Bologna Porcess) لە رۆژی یەک شەمە، بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩ لەلایەن د.نەبەز نوزاد عبداللە، مامۆستا لە بەشی کارگێری کار. ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتییە لە ئاشانابوونی مامۆستایان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی (Workload Hours) بەپێی سیستەمی بۆڵۆنیا و تێگەیشتن لەبارەی ECTS. لە وۆرکشۆپەکەشدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو رێگایانەی کە بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابیان بەکاردەهێندرێت لە سیستەمی بۆڵۆنیا لەگەڵ دابەشکردن و هەژمارکردنی نمرە و کاتژمێرەکانی وانەوتنەوە و دابەشکردنی ئەرکەکان.

 

ناونیشانی وۆرکشۆپ: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بینای (B)، هۆڵ: ٥٤

بەرواری ئەنجامدانی وۆرکشۆپ: رۆژی یەکشەمە، بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٩

کاتژمێر: ١:٤٥ پاشنیوەرۆ

                                                                              uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی