دوو خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا لە پێش بڕکێی هاکا سولی(Hackasuly)
Search

دوو خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پلەی یەکەمیان بەدەست هێنا لە پێش بڕکێی هاکا سولی(Hackasuly)


2019-09-17 (سێشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

هەر دوو خوێندکاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بە ناوەکانی (مستەفا ئارام ، محمد نەوزاد محمد ڕەمزی) دوای بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێی ساڵانەی هاکا سولی (Hackasuly) لە سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠، توانیان پلەی یەکەم بەدەست بێنن بە دروست کردنی ئەپلیکەیشنێک لە بواری تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد (A.I.) بە ناوی Posture A.I.

شایەنی باسە ئەم ئەپڵیکەیشنە Posture A.I.  بەکار دەهێنرێت بۆ چاوێری کردنی شێوازی دانیشتنی مرۆڤ لەو کاتانەی کە کار لەسەر ئامێری کۆمپیوتەر دەکات لە ڕێگەی کامێرایەکی تایبەتەوە کە بەستراوەتەوە بە کۆمپیوتەرەکەوە  ، بە پێدانی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە بە بەکارهێنەر و چەندین تایبەتمەندی تر.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی