سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه
2019-09-15 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه، به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆدا كۆبویه‌وه.
رۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه، ١١ و ١٢\٩\٢٠١٩، له زنجیره كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كاندا، سه‌رۆكی زانكۆ دڵسۆزی مامۆستایانی به‌رز نرخاند له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو زانستخواز‌و هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به دڵسوزی مامۆستایان و خوێندكاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان توانیومانه زانكۆ بگه‌یه‌نینه ئاستێكی به‌رز و باڵا.
سه‌رۆكی زانكۆ له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كۆلێجه جیاوازه‌كاندا به وردی تیشكی خسته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر كۆلێجێك و چۆنیه‌تی زیاتر به‌ره‌وپێش بردنی.
به‌رێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، له میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌دا بۆچون و پێشنیاره‌كانی مامۆستایانی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێشخستنی زیاتری زانكۆ وه‌رگرت و وتیشی: پێویسته زانكۆ به‌رده‌وام له نوێبونه‌وه‌دا بێت و هه‌وڵ بدرێت بۆ زیاتر پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و توێژینه‌وه‌كان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و سیمینار و وۆركشۆپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له گۆڤاره ئاست به‌رزه‌كاندا.
له كۆتایی كۆبونهوكانیشدا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی پێشنیار‌و سه‌رنجه‌كانی مامۆستایان و بریاریشدرا كه كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌بێت له داهاتوودا بۆ تاوتوێ كردنی پرسه ئه‌كادیمییه گرنگه‌كان.