کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی دەستپێکرد
Search

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی دەستپێکرد


2019-09-01 (یەکشەم) [ کۆلێجی زمان ]

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کەشێکی هاوڕێیانەدا ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی ۲۰۱۹-۲۰۲۰ دەستیپێکرد و خوێندکارانی کۆلێجی زمان بە دەم-شیرینکردنەوەوە چوونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.

بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەشی ئینگلیزی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی دەستپێکرد و لە کەشێکی هاوڕێیانەدا و لە پێشوازییەکی شایستەدا خوێندکاران و مامۆستایان چوونە هۆڵەکانی خوێندنەوە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەئوف کەریم مەحمود راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەئێدانی مرۆیی، هۆڵەکانی خوێندنی بەسەر کردەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و هیوای ساڵێکی سەرشار لە چالاکی و دەستکەوتی ئەکادیمی بۆ هەموولایەک خواست.

هاوکات راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی هانی خوێندکارانیدا لەگەڵ پابەندبوون بە ئامادەبوونەوە، بەشداری چالاکانەی برگە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی زانکۆ بکەن و هەوڵی باشتر لەگەڵ خوێندنەکەیاندا بدەن و بتوانن دەرفەتی باشتر بۆ خۆدەوڵەمەندکردن بە مەعریفەی ئەکادیمی و زانستی بدەن، بۆ ئەوەی بەئاستێکی بەرز بتوانن بڕوانامەکانیان بەدەستبهێنن.

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بۆ چوارەم ساڵە سیستەمی خوێندنی نێودەوڵەتی بۆڵۆنیا جێبەجێدەکات و لە ئێستادا خوێندکارانی سێمێستەرەکانی سێ و پێنج و حەوت دەستیانکردووە بە دەوامی فەرمی بۆ ئەمساڵی ئەکادیمی ۲۰۱۹-۲۰۲۰

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی