سه‌رۆكی زانكۆ یه‌كه‌می خوله وه‌رزشییه‌كان خه‌ڵات ده‌كات
2019-06-09 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به ئاماده‌بونی به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و له چوارچێوه‌ی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ، وه‌ك هاندان و ده‌ستخۆشییه‌ك ئاهه‌نگێكی رێز لێنان سازكرا بۆ ئه‌و خوێندكاره به‌هره‌مه‌ند و لێهاتوانه‌ی له خوله جیاجیاكانی زانكودا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنابوو.
رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ له چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه ئامانج لێی خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران بوو چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌چه‌شن له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و هونه‌ری و وه‌رزشی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه نمایش كران و هاوكات له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه یه‌كه‌مه‌كانی خولی شه‌تره‌نج و تێنس و كۆنفۆ شاولین خه‌ڵات كران.
لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ جگە لە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزانان، لە وتەیەكدا بەرێزیان تیشكی خستە سەر گرنگی وەرزش و رۆڵی لە گەشەپێدانی تواناكانی تاكدا. هەروەها دەستخۆشی لە یەكەی كاروباری خوێندكاران كرد بۆ گرنگیدانیان بە بوارە جیاوازەكانی هونەری وەرزشی و رەخساندنی كەشی لەبار بۆ خوێندكاران تا پەرە بە توانا‌و لێهاتنەكانیان بدەن. دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە یاریزانانی سەركەوتووی خولەكەكان.
خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ئەوەی لە بواری خوێندن و ئەكادیمی بووندا پێشەنگن هەرواش لە بواری وەرزش و چالاكییەكانی دیكەدا سەركەوتوو پێشەنگن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سەرۆكایەتی زانكۆ هەموو پاڵپشتی و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش به خوێندكاران كردووه بۆ ئەوەی خوێندكارانمان لە هەر جۆرە چالاكییەكی وەرزشی یا هونەری لە دەرەوەو ناوەوەی زانكۆ بەشداربن و بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنن.