یاریدەدەری توێژەرەکانی زانكۆ له خولێكی فوسبوڵدا
2019-04-21 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
ساڵانە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین خولی وەرزشی جۆراوجۆر دەكاتەوەو له‌و میانه‌یه‌شدا خولێكی دوو گۆڵی ده‌ستی ناسراو به (فوسبۆڵ) بۆ یاریدەدەری توێژەرەکانی زانكۆ كرده‌وه.
له میانه‌ی خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك یاریدەدەری توێژەر به گه‌رمی به‌شدارییان كردوو وێرای به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش توانا‌و لێهاتوییه‌كانی خۆیان له‌و بواره‌دا خسته‌روو.
یاریدەدەری توێژەرەکانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ گرنگیدانیان به بواری ئەكادیمی هاوكات لایه‌نی وه‌رزش و چالاكییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانیان فه‌رامۆش نه‌كردووه‌و ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئهكادیمییهكهیاندا له رێی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانه‌وه پشویه‌ك به مێشك و ده‌رونیان ده‌ده‌ن.