زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولێكی تێنس بۆ خوێندكاران ده‌كاته‌وه
2019-05-29 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
له پاڵ گرنگیدان به لایه‌نی ئه‌كادیمی و پرۆسه‌ی خوێندن، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر توانا كه‌سییه‌كانی خوێندكاران كردووه و هه‌وڵیداوه زیاتر بره‌ویان پێبدات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ساڵانه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولێكی تێنس بۆ خوێندكاران ده‌كاته‌وه.
رۆژی ٢٨\٤\٢٠١٩ خولی تێنسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرپەرشتی یەكەی كاروباری خوێندكاران دەستی پێكردو خولەكە بە شێوەی یەك دۆڕان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش دوا یاری خولەكە ئەنجام دراو لە كۆتاییدا خه‌لات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی خوله‌كه‌دا دابه‌ش كرا.