كۆلیجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پرۆژەیەکی هاوبەش سازدەکەن
2019-07-30 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ڕاگری كۆلیجی زمان، پ.ی.د. ڕه‌ئوف كریم محمود، دوو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی وانه‌ی ئینگلیزی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی (ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا)، ئه‌نجامدرا. کۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٤\٧\٢٠١٩ ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرایه‌وه‌و نوێنه‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی باسیان له گرفته‌كانی وانه‌ی ئینگیزی كرد‌و داوای هاوكاریان له به‌شی ئینگلیزی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كرد بۆ به‌هێزكردنی توانای ئه‌كادیمی مامۆستاكانیان.
به‌هه‌مان شێوه‌به، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له ڕۆژی سێ شه‌ممه ٣٠\٠٧\٢٠١٩ ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێكی كرداریی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری له په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستایانی وانه‌ی ئینگلیزی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی (ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا).
دوای تاووتوێكردنی بابهتهكان، وه‌ك هه‌نگاوی كرداری و ده‌سپێك، پێشنیازكرا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چوار ۆركشۆپ بۆ مامۆستایانی ئینگلیزی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كه وانه‌ی Sunrise ی پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌ڵێنه‌وه، سازبكات. هااوكات سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه خوازیارن ۆركشۆپه‌كان كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیاریكراو له‌خۆبگرن، كه به دیدی ئه‌وان گرنگی تایبه‌تیان ده‌بێت له به‌هێزكردنی توانستی ئه‌كادیمی مامۆستایانی وانه‌ی ئینگلیزی، بۆەیەش بڕیاردرا چوار وۆرک شۆپ ساز بکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
- Classroom management: psychology of teaching, teacher-student relationship, classroom behavior, student motivation - Mr. Areean Mustafa
- Language Teaching Methodology: student-centered language teaching approach, use of multimedia technology, pair work, group work, etc. - Mr. Haval Abdulaziz Latif
- Teacher education: life-long learning (improving language skills, pronunciation, etc.), lesson planning, assessment, teacher collaboration, teacher professionalism- Mr. Momen Yaseen M.Amin
- Inspirational language teaching: traits of outstanding teacher, teacher as a role model- Assist. Prof. Dr. Rauf Kareem Mahmood