کۆلێجی زمان بڕیاری سازکردنی وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی پەسەند کرد
2019-04-16 (سێشەم) [ کۆلێجی زمان ]
ئەمرۆ 16/4/2019 راگرایەتی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاری سازکردنی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دەرکرد.
بڕیارەکە بە ژمارە 403/5 دەرچووە و واژۆی راگری کۆلێجی زمانی لەسەرە، بریتیە لە بڕیاری سازکردنی وۆرک شۆپێک بەم شێوەیەی خوارەوە: وۆرک شۆپی چۆنیەتی نویسینی داهێنانکارانە رۆژی 28/4/2019 بۆ بەڕێز مامۆستایانی زانکۆ، کە کۆلێجی زمان بە هاوبەشی لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا سازی دەکات.