رێورەسمی دابەشکردنی بروانامەی خولی فۆتۆگرافی بەسەر بەشداربوواندا
Search

رێورەسمی دابەشکردنی بروانامەی خولی فۆتۆگرافی بەسەر بەشداربوواندا


2019-05-02 (پێنجشەم) [ سەنتەری گەشەپێدان ]

لە چوارچێوەی چالاکییە هاوبەشەکانیدا،(سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و
راهێنان/زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) لەگەڵ رێکخراوی(کوردش ئارت گروپ ) خولی
فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک لە خویندکارانی زانکۆ ئەنجامدا.
خولەکە ماوەی چوار رۆژی خایاند و تیایدا بەشداربووان ئاشناکران بە بنەما سەرەکییەکانی وینەگرتن و چۆنیتی گرتنی وینە بە ئامیری کامیراو مۆبایل و فیرکردنیان بە تەکنیکی نوێ بۆبە دەستهینانی وینەیەکی سەرنج راکێش.
ئەمرۆ بەرواری ٢٠١٩/٥/٢ لە سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە وراهێنان لە رێورەسمێکدا بروانامەی بەشداریکردنی خولی فۆتۆگرافی بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
سەرەتا بەرێز (هەردی توفیق مصتفی) بەرێوەبەری کارگێری سەنتەر لە وتەیەکدا سوپاسی رێکخراوی(کوردش ئارت گروپ ) کرد کە بە هاوبەشی ئەم خولەیان بۆ خویندکارە ئازیزەکان سازداوە، تابتوانن توانا و بەهرەکانیان زیاتر برەو پی بدەن ، هەروەها جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لە پێناو گەشەپیدانی توانای خوێندکارانی ئازیزدا.
پاشان بەرێزیان بروانامەی بەشداربوونی بەسەرکەوتووی بەخشیە بەرێز (سەلمان سامی ) کەوەک راهێنەر لەخولەکە بەشداربوو. دواتریش بەشداربووان لەلایەن راهێنەرەوە بروانامەیان پی بەخشرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی