راگرى كۆلێج سوپاس و پێ‌زانین ده‌به‌خشێته خوێندكارانى به‌شداربووى كه‌رنه‌ڤاڵى زانكۆ
2019-07-07 (یەکشەم) [ كۆلێجی زانسته ته‌ندروستییه‌كان ]
ئه‌مڕۆ به‌روارى 2019/7/7 له دیدارێكى تایبه‌تدا به‌ڕێز پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر.د صاڵح احمد حمه راگرى كۆلێجى زانسته ته‌ندروستییه‌كان به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان سوپاس و پێزانینیان به‌خشى یه خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى كه چالاكانه به‌شداربووى كه‌رنه‌ڤاڵى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى بوون، ئه‌مه و له‌و دیداره‌دا راگرى كۆلێج سوپاس و ده‌ستخۆشى له خوێندكارانى به‌شداربوو كرد و هانیدان به‌شدارى جدى و رۆڵى به‌رچاویان هه‌بێ له سه‌رجه‌م كار‌و چالاكیه زانستى و ئه‌كادیمى و كلتورییهكانى زانكۆدا و هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ به‌شداریی باشیان هه‌بوو به پرۆژه‌و كارى جۆراو جۆرى وه‌ك خزمه‌تگوزاری پشكنینی خوێن و نمایشكردنی كرداری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و پێدانی رێنمایی ته‌ندروستی بۆ ئاماده‌بوانى كه‌رنه‌ڤاڵ تاوه‌كو له كاتی روداوی كتوپر و له ناكاودا سودی لێوه‌ربگرن بۆ به هاناوه‌چوونی كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان.
شایانى باسه ساڵانه زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى چه‌ندین چالاكى زانستى و ئه‌كادیمى و كلتورى و كه‌رنه‌ڤاڵ و فیستیڤاڵى ته‌كنه‌لۆجى سازده‌كات بۆ خستنه رووى توانا‌و بههرهكانى قوتابیان و خوێندكارانى سه‌رجه‌م كۆلێج و به‌شه‌كانى زانكۆ و هاندانیان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى بوار و پسۆڕیهكانى خۆیان و پێشكه‌وتنى زیاتر تیاییدا، ئه‌مساڵیش له‌میانه‌ى ئهوچالاكیانهدا رۆژی ٩\٦\٢٠١٩ و له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی خۆی بۆ خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌كانی خوێندكاران و ئاوێتهبونیان به سروشتی جوانی كوردستان له سه‌یرانگای مێرگه‌پان سازكرد، كه تیایدا خوێندكارانى به‌شى زانستى تاقیگه‌ى پزیشكى به‌شدارى جدى و رۆڵى به‌رچاویان هه‌بوو.