وه‌فدێكی باڵای زانكۆ سه‌ردانی زانكۆی كوردستان له شاری سنه ده‌كه‌ن
2019-06-30 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
به مه‌به‌ستی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان و عێراق، وه‌فدێكی باڵای زانكۆ سه‌ردانی زانكۆی كوردستانیان كرد له شاری سنه.
وه‌فدی باڵای زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێكهاتبوو له به‌رێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئه‌حمه‌د رەشید، سه‌رۆكی زانكۆ و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هیوا ئه‌بوبكرو پڕۆفیسۆر د.ئه‌نوه‌ر محمدفرج، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌روه‌ها پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.رەئوف كەریم، راگری كولێجی زمان و له‌لایه‌ن به‌رێز د. ره‌حمه‌ت سادقی، سه‌رۆكی زانكۆی كوردستانی حكومی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌وه پێشوازیكران.
له دیدارێكی گرنگدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردو زانكۆ باسیان له گرنگترین خاڵه‌كانی كاری هاوبه‌شی نێوانیان كرد‌و له‌لایه‌ن خویه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی زانكـۆ پێشكه‌ش كرد و دواتریش سه‌رۆكی زانكـۆی كوردستان دیارترین كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆكه‌یانی خسته‌روو.
له كۆتاییشدا وه‌فدی هه‌ردوو زانكۆ جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی كاری پێكه‌وه‌یی و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا كرده‌وه به مه‌ستی پێشخستنی بواری ئه‌كادیمی و سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی یه‌كتر.