کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێج لەگەڵ مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێج
Search

کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێج لەگەڵ مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێج


2019-06-27 (پێنجشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٧-٦-٢٠١٩ ڕاگری کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بەرێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاسۆ محمد دەروێش بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک بەشی ئای تی مامۆستا ئومێد حسن و سەرۆک بەشی زانستی کۆمپیوتەر مامۆستا مەزن ئیسماعیل دوا کۆبوونەوەی ئاسایی لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجدا ئەنجامدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ .

لە سەرەتادا ڕاگری کۆلێج کورتە باسێکی پێشکەش کرد دەربارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن و میکانیزمی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە پڕۆسەی بۆڵۆنیا سیستەمدا ، پاشان پێدانی هەندێ بەرچاو ڕوونی و میکانیزمی جیاواز تر بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ کە لە بەرواری ١-٩-٢٠١٩ دەست پێدەکات.

دواتر بەڕێزیان تیشکیان خستەسەر هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایانی کۆلێج کە توانیان بەشێوەیەکی ماندوو نەناسانە و سەرکەوتوو پڕۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ وەک خۆی جێبەجێ بکەن و توانیان لەسەر شێوەی بۆڵۆنیا سیستەم وانەکانیان بڵێنەوە بە خوێندکارەکانیان.

لەهەمان کاتدا بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەدا کە مامۆستایانی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا  دەورێکی باش و ڕۆڵێکی کاریگەریان لە سەرجەم سیستەمەکانی ڕانکینگدا هەبووە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەمین لە ڕانکینگی نیشتیمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە بەرێز د. ئاسۆ وەک نەریتێکی ساڵانەی کۆلێج سوپاس و پێزانینی بەخشیە هەندێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانەی کۆلێج و ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی مامۆستایان بۆ ئەم سوپاس و پێزانینە کارێکی زۆر قورس بووە چونکە مامۆستایانی کۆلێج بەگشتی زۆر چالاک و هاوکاری بەش و کۆلێج بوون بەڵام بە ڕەچاوکردنی هەندێک پێوەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج دیاری کراون بۆ ئەو سوپاس و پێزانینە.

لە دوا ووتەیدا ڕاگری کۆلێج  هیوای بەسەر بردنی پشویەکی خۆشی بۆ هەمووان خواست و  بینین و دیداریان لە ساڵی داهاتوودا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی