زانكۆی گهشهپێدانی مرۆيی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ساز دهكات
2019-05-01 (چوارشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت وۆرکشپێکی نێودەوڵەتی سازکرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا هەریەک لە کریستۆفەر مێریڵ نوسەر، رۆژنامەنوس و شاعیری ئەمریکی و م. سامان عەلی محەمەد مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتیان پێشکەش کرد.
شیاوی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمان و کۆلێجەکانیتری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشدارییان تێدا کرد.
ئامانج لە وۆرکشپۆپەکە گفتگۆی زیاتر بوو لەسەر نوسینی داهێنەرانە لەگەڵ مامۆستایان و توێژەران و زیادکردنی -نوسینی داهێنەرانە- بۆ پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێجەکانی زماندا.
لە کۆتاییشدا بڕوانامەی رێزلێنانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش بە کریستۆفەر مێریڵ کرا.