خوێندکارانی گەشەپێدانی مرۆیی لەدواچالاکی وەرزی خوێندندا
Search

خوێندکارانی گەشەپێدانی مرۆیی لەدواچالاکی وەرزی خوێندندا


2019-06-25 (سێشەم) [ کۆلێجی ئابوری ]

ڕۆژی سێ شەممە،کاتژمێر یازدە،بەرواری ۲٥-٦-۲۰۱۹،خوێندکارانی سمستەری دووەمی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری(هەردوو بەشی کارگێڕی کار و ژمێریاری) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،چالاکییەکی زانستیان لە چوارچێوەی ئەکتیڤیتییەکانی وانەی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدا.
لەمەراسیمی نمایشکردنی چالاکییەکەدا کە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (پرۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید) و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێز ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری (پ.ی.د.محسن ابراهیم)،سەرۆک و مامۆستایانی بەشەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ،ئامادەیی بوون ،گروپ گروپ کاری بڵاوکراوەی زانستی خوێندکارەکانیان بەسەرکردەوەو خوێندکارانیش ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەشکردوو ،بەگشتی بەڕێزانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ دەستحۆشییانکرد لە خوێندکارەکان و هەنیاندان بۆ کاری باشتر و هەوڵی زیاتر.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی