پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی " Detecting Irregular Patterns in IoT Streaming Data for Fall Detection "
Search

پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی " Detecting Irregular Patterns in IoT Streaming Data for Fall Detection "


2019-06-25 (سێشەم) [ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا ]

ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-٦-٢٠١٩ سیمینارێک پێشکەش کرا بە ناونیشانی " Detecting Irregular Patterns in IoT Streaming Data for Fall Detection " لە لایەن مامۆستا زانا عزیز کاکەڕەش مامۆستا لە کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا .

سەرەتایی سیمینارەکە بە کورتە باسێک لەسەر دنیایی دیجیتاڵیی دەستی پێکرد کە تیایدا باس لەوەکرا بە هۆی بەستنەوەی هەزارەها ئامێری ئەلکترۆنی بەیەکەوە و ئاڵوگۆڕی داتایەکی گەورە (Huge amount of Data) لە نێوانیاندا ، وە چۆن بتوانین  ئەم داتایانە بپارێزین (Store) و شیکارکردنیان (Process) بە شێوەکەی دروست تا بتوانرێت لە دنیایی زیرەکدا (Smart World) سوودی لێ ببینرێت ,بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی ، سیکیوریتی ، دارایی ، کارگەکان .

دواتر تیشک خرایە سەر شێوازی کاری ئەم توێژینەوەیە کە بریتی بوو لە بەکارهێنانی چەند ئامێرێکی هەستەوەر (Sensor) ی تایبەت بە مرۆڤ و بەستنەوەیان بە سیستەمێکی تایبەتیەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەو هەستەوەرانەوە و جیا کردنەوەی حاڵەتەکان واتە جیا کردنەوەی حاڵەتی ئاسایی (Regular Pattern) لە حاڵەتی نائاسایی (Irregular Pattern) لە سیستەمەکەدا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە حاڵەتی ئەو مرۆڤە ئەگەر تووشی کەوتن ببێت (fall detection in human daily activities) بە بەکارهێنانی مۆدێلێکی تایبەت کە بریتییە لە (Artificial Neural Network ANN).

لەسەرەتادا توێژینەوەکەدا بەشێوەی Offline  کارەکانی تاقیکراوەتەوە بە پشت بەستن بە دوو داتاسێت کە بریتی بوون لە MobiAct  و SisFall کە لەسەر بنەمایی چەند پێوەرێک ئەم دوو داتاسێتە هەڵبژێردراون وەکو ژمارەی چالاکیەکان ، جۆری تاقیکردنەوەکان لەسەر مرۆڤ هەروەها ژمارەی حەڵەتی کەوتن و حاڵەتی ئاسایی.

دواتر و لە هەنگاوی کۆتایدا ئەو سیستەمە (Framework) بەکارهێنراوە بەشێوەی Online بە سوود وەرگرتن (IBM Cloud-based) و وەرگرتنی داتا لە هەستەوەرەکانەوە (Sensor) بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ (Data Stream) و بە ڕێژەی ٩٨.٧٥٪ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەشداربووان سەرنج و تێبین خۆیان پێشکەش کرد دەربارەی شێوازی کارەکە و ئەنجامی توێژینەوەکە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی