به وێنه...نمایشی كۆنفۆشاوڵین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ سه‌رنجراكێشتر ده‌كات
2019-06-10 (دووشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]
هاوكات له‌گه‌ڵ گرنكیدانی به لایه‌نی ئه‌كادیمی و پێشه‌نگ بوونی له‌و بواره‌دا، به‌رده‌وام زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بایه‌خی تایبه‌تی به بواره‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر داوه‌و هه‌وڵیداوه په‌ره به توانا‌و لێهاتووییه كه‌سییه‌كانی خوێندكاران بدات له‌و بوارانه‌دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو له میانه‌ی به‌رێوه‌چونی چواره‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی زانكۆ، به‌شێكی گرنگی كه‌رنه‌ڤاڵ تایبه‌ت كرابوو به وه‌رزش و هونه‌ره‌كانی به‌رگریكردن (كۆنفۆشاوڵین). نمایشی وەرزشی پەیمانگای كۆنفۆشاوڵین یه‌كێك بوو له‌و دیمه‌نه جوان و سه‌رنج راكێشانه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ كه بویه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی ئاماده‌بوان.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی هاندانی زیاتری ئه‌و كۆمه‌ڵه لاوه له پەیمانگای كۆنفۆشاوڵین، به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆ له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا وێرای ده‌ستخۆشی بۆ نمایشكردنی ئه‌و هونه‌ره ئاست به‌رزه وه‌رزشییه هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بو خواستن.