سەرۆكی زانكۆو یاریدەدەرانی سەرۆك جەژنە پیرۆزە لە فەرمانبەران دەكەن
Search

سەرۆكی زانكۆو یاریدەدەرانی سەرۆك جەژنە پیرۆزە لە فەرمانبەران دەكەن

2017-07-02 (یەکشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2/7/2017 سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید پێشوازی كرد لە فەرمانبەرانی زانكۆ كە بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی بەڕێزیانیان كردبوو.
لە دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە فەرمانبەرانی زانكۆ دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی هەمووان كرد كە دڵسۆزانە كارەكانی خۆیان بەجێ دەگەیەنن. شایانی باسە هەر هەمان رۆژ فەرمانبەرانی زانكۆ سەردانی بەڕێز د. هیوا قەرەداغی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی كردو پیرۆزبایی جەژنیان ئاڕاستەی بەڕێزیان كرد، ئەمە جگە لە بەسەر كردنەوەی راگری كۆلێژەكانی زانكۆ.
شایانی باسە دوای بەسەربردنی پشووی جەژنی رەمەزان، ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم رۆژی دەوامی فەرمی بوو لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : University of Human Development