مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەیان پێ بەخشرا
Search

مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەیان پێ بەخشرا

2017-06-16 (هەینی) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 15-6-2017 و لە دیدارێكی تایبەتدا بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ، لەگەڵ مامۆستایانی زانكۆ كۆبوویەوە، لە دیدارەكەدا بەڕێزیان سوپاسی مامۆستایانی كرد بەهۆی بەڕێكردنی ساڵێكی پڕ لە كارو ئەنجامی باش لە زانكۆو هیوای خواست كە ساڵانی داهاتوو بە زانست و توانای زیاترەوە بێنەوە مەیدانی خزمەت بە خوێندكاران و رەوتی زانست لە كوردستان.

 لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ بڕوانامەی بەشداربوونی خولەكانی زانكۆی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی كە لە ماوەی ئەمساڵی خوێندن بەشداری خول و چالاكییەكانی زانكۆیان كردووە، بڕوانامەكانیش لەڕێگەی راگری كۆلێجەكانەوە گەیەنرایە مامۆستایانی بەشداربوو.

 شایانی باسە بە ئامانجی گەشەپێدان و پێشخستنی توانای مامۆستایان و گرنگیدان بە رەوتی توێژینەوە زانستییەكان، هەروەها بە مەبەستی سەرخستنی بەردەوامی زانكۆ لە ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان (سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 هەستا بە ئەنجامدانی سێ خول بۆ مامۆستایان لە بوارەكانی (تواناسازیی مامۆستایان، دڵنیایی جۆری و رێبازی توێژینەوە، ریزبەندی زانكۆكان) و ئەمڕۆش بەم بۆنەیەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : University of Human Development