زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ماڵی سەركەوتن یاداشتێكی لێكتیگەیشتن واژۆ دەكەن
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ماڵی سەركەوتن یاداشتێكی لێكتیگەیشتن واژۆ دەكەن


2017-07-20 (پێنجشەم) [ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ]

رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٧ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه‌ و ڕاهێنان لە زانکۆی گه‌شپێدانی مرۆیی لەگەڵ رێكخراوی ماڵی سەرکەوتن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی هاوبەش لە نێوانیاندا.
شایانی باسە رێوڕەسمی واژۆكردنەكە بە ئامادەبوونی هه‌ریه‌ک له‌ به‌رێزان ( پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ کاروباری زانستی و، به‌ڕێز ( جه‌بار عه‌زیز ئه‌بوبه‌کر) سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارگێری تۆڕی سه‌رکه‌وتن عراق 21 بەڕێوەچوو، وە لەلایەن بەڕێزیشیانەوە ناەكە واژۆكرا. 
لەم بورەشدا بریاره‌ وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م له‌ چوارچێوه‌ی چالاکی هاوبەشی نێوانیان (خێوەتگەی سەرکەوتن - ٢٠١٧) به‌رێوه‌ بچێت کە لە کۆتایی مانگی ئاب له‌ سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه‌ و ڕاهێنان زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوە دەچێت.

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development