هەواڵەکان

وەفدی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی سەكاریای توركیا دەكات

رۆژی 11/10/2016 وەفدێكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرۆكایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو هەردوو بەڕێزان د. هیوا ابوبكر و پڕۆفیسۆر د. ئەنوەر محمد فرج یاریدەدەرانی سەرۆك و بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رێبوار كەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی زانكۆ سەردانی زانكۆی سەكاریایان كردو لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. موزەفەر ئەڵماس سەرۆكی زانكۆو وەفدی یاوەریەوە پێشوازیان لێكرا.لەو دیدارەدا سەرەتا سەرۆكی زانكۆی سەكاریا بەخێرهاتنی وەفدی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كرد و دڵخۆشی خۆی بەو سەردانەو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ زانكۆكەدا دەربڕی. لە لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سوپاسی بەڕێزیانی كردو هیوای خواست كە ئەم پەیوەندیە ئەكادیمی و زانستیانە بۆ خزمەتكردن بە هەردوو زانكۆ بەردەوام بێت و لە داهاتوودا سوود لە ئاڵوگۆڕی زیاتری تواناكان لە نێوان هەردوو زانكۆ وەربگیرێت. شایانی باسە وەفدێكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە مەبەستی بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانكۆی سەكاریا رۆژی 11/10/2016 سەردانی وڵاتی توركیایان كرد و چەند رۆژێك مانەوەو لەو ماوەیەدا چەندین چالاكی ئەكادیمی و زانستیان ئەنجامدا.