هەواڵەکان

سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری ئاهەنگی کۆتایی دووەمین دیداری لاوانی سەرکردە دەکات لە شاری سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ 28/8/2016 وەفدێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕێبوار کریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆو م. نجات حسن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ڕونابیری زانکۆ بەشداریان کرد لە ئاهەنگی کۆتایی دووەمین دیداری لاوانی سەرکردە کە لە لایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ سەرکردایەتی و گەشەپێدان ڕێکخرابوو.
لەو ئاهەنگەدا کە لە هۆڵی بۆنەکانی ئوتێل های کرێست لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو چەندین وتارو چالاکی لە لایەن لاوانی بەشداربوو پێشکەشکرا، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی سوپاسنامەو لۆگۆی تایبەتی ئەکادیمیا بە سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بۆ هاوکاری ئەکادیمیا لە سەرکەوتنی خولەکەیان..
شایانی باسە دووەمین دیداری لاوانی سەرکردە لە ڕۆژی 23 ئەم مانگە بە ئامادەبوونی نزیکەی 250 بەشداربووی لاو لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستی بەکارەکانی کردو چەندین چالاکی جۆراوجۆری لەخۆ گرتبوو لە بواری سەرکردایەتی لاوان لە کۆمەڵگاو کاری خۆبەخش، کە سەرجەم چالاکییەکان لە هۆڵەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوون.