هەواڵەکان

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانكۆی جیهان / سلێمانی نامەی لێكتێگەیشتن  واژۆ دەكەن

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 25/8/2016 سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێز  پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.هیوا ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ  و ئەندامانی ئەجومەنی زانکۆو پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رێبوار كەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی زانكۆو م. زمناكۆ نوری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك، پێشوازیان كرد لە وەفدێكی زانكۆی جیهان لە سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر واحید عومەر محی الدین  سەرۆكی كەمپی سلێمانی زانكۆو وەفدی یاوەری.
لەو دیدارەدا هەردوو لا باسیان لەدوایین بارودۆخی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی نێوان زانكۆكان كرد، هیوایان خواست ئەم جۆرە سەردان و پەیوەندییانە بەردەوام بێت بۆ خزمەت بە خوێندنی باڵا لە كوردستان.

لە كۆتایی دیدارەكەدا بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرۆكی كەمپی زانكۆی جیهان لە سلێمانی نامەی لێكتێگەیشتنی زانستی و ئەكادیمیان لەنێوان هەردوو زانكۆدا واژۆكرد كە مەبەست لێی هاوكاری و خزمەتكردنی زیاترە لە بوارە جیاوازەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.