هەواڵەکان

 

لە کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکان ، سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کۆدەبێتەوە

 

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢-٦-٢٠١٦ لە کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەکان بەڕێز پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ئەنجام دا .

لەو دیدارەدا کە لەهۆڵی پرۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی لە کەمپی دووی زانکۆ بەڕێوە چوو ، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەرەتا سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کرد کە بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەک توانرا ساڵێکی پڕ بەرهەم و چالاکی بەڕێ بکرێت .

هەروەها بەڕێزیان داوای کرد لە مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کە هەوڵەکانیان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پێشەنگی زانکۆو دەستکەوتە زانستێکانی بکەین .

لە کۆتاییدا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران پێکەوە لە ئێوارە خوانێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا بەربانگیان کردەوە.