هەواڵەکان

 وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی سەنتەری دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی سەكاریا دەكەن

 وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو، پڕۆفیسۆر د. ئەنوەر محەممەد فەرەج راگری كۆلێژی یاساو رامیاری و، پڕۆفیسۆری یاریدەدر د. رەئوف كەریم راگری كۆلێژی زمان سەردانی سەنتەری دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕستیان كرد لە زانكۆی سەكاریا. لە رۆژی 23/5/2016 و لە زانكۆی سەكاریای توركیا وەفدی زانكۆی گەشەپێدان لە وڵاتی توركیا سەردانی سەنتەری ناوبراویان كرد و لە لایەنبەرپرسانی سەنتەرەكەوە پێشوازیان لێكرا. لە سەرەتای دیدارەكەدا یاریدەدری سەرۆكی سەنتەر كورتەیەكی لەسەر مێژووی دروستبوون و بواری كارو چالاكی سەنتەرەكە پێشكەش كردو دواتر هەردوولا باسیان لە شێوازی هەماهەنگی و ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش كرد لە نێوان زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەنتەری دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەو لە كۆتایی دیدارو كۆبوونەوەكە بڕیاردرا كە چەند چالاكی و كۆنفرانسێكی هاوبەش ئەنجام بدەن لە نێوان هەردوولا.