هەواڵەکان

 وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی سەكاریای توركیا دەكات

رۆژی 23/5/2016 وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو، پڕۆفیسۆر د. ئەنوەر محەممەد فەرەج راگری كۆلێژی یاساو رامیاری و، پڕۆفیسۆری یاریدەدر د. رەئوف كەریم راگری كۆلێژی زمان. سەردانی زانكۆی سەكاریایان كرد لە وڵاتی توركیا. سەردانەكە لە چوارچێوەی ئەو پرۆتۆكۆلەدا بوو كە لە نێوان هەردوو زانكۆ لە سەرەتای ئەمساڵدا ئیمزا كراو تیایدا هەردوولا رێكەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی توانا زانستی و ئەكادیمییەكان. ئەمەو وەفدەكەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی سەكاریا و یاریدەردە سەرۆكی زانكۆوە پێشوازیان لێكراو لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بڕیاری گرنگ لە بارەی پرۆسەی بۆڵۆنیاو هەماهەنگی نێوان هەردوو زانكۆ لەم بوارەدا درا، هەروەها بڕیاردرا لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆنفرانسێكی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش ئەنجام بدرێت.