هەواڵەکان

 

وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی كۆچ دەكەن

 

رۆژی 25/5/2016 وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو، پڕۆفیسۆر د. ئەنوەر محەممەد فەرەج راگری كۆلێژی یاساو رامیاری و، د. رەئوف كەریم راگری كۆلێژی زمان. سەردانی زانكۆی كۆچیان كرد لە وڵاتی توركیا. ئەمەو وەفدی زانكۆ لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. ئومران ئینان سەرۆكی زانكۆو یاریدەدرەی سەرۆكی زانكۆوە پێشوازیان لێكرا. لە دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە هەماهەنگی و هاوكاری یەكتر كرد لە بوارە ئەكادیمی و زانستییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە هەردوو زانكۆ بكات.