هەواڵەکان

 

وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی كەمەربورگاس دەكەن

 

وەفدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو، پڕۆفیسۆر د. ئەنوەر محەممەد فەرەج راگری كۆلێژی یاساو رامیاری و، د. رەئوف كەریم راگری كۆلێژی زمان. سەردانی زانكۆی كەمەر بورگاسیان كرد لە شاری ئەستەمبوڵی توركیا.

رۆژی 25/5/2016  وەفدی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی سەردانی زانكۆی ناوبراویان كردو لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. چاگری ئیرهان سەرۆكی زانكۆو، پڕۆفیسۆر د. ئیمرا ئاڵچین یاریدەدرەی سەرۆكی زانكۆوە پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكی دۆستانە و زانستیدا هەردوولا تاوتوێی بوارە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێو زانكۆكانیان كرد و بڕیاریان دا كە هەماهەنگی و دیدارەكانیان بەردەوام بێت بۆ زیاتر پێش خستنی هەردوو زانكۆ.