نەورۆزو ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز
Search

نەورۆزو ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆز


2017-03-21 (Tuesday) [ University of Human Development ]

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی 2717 کوردی، سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆۆ سەرجەم هاونیشتمانیان دەکات.. هەر لەم بۆنەیەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پ.د.مەریوان احمد ڕەشید لە پەیامێکدا بۆ سایتەکەمان ڕایگەیاند: سەرەتا بەناوی خۆم و ئەنجومەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز پ.د. علی قەرەداغی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانکۆکەمان و هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانمان دەکەم و هیواخوازم ساڵی نوێ ساڵی خۆشگوزەرانی و بەدیهاتنی ئاواتەکانی گەلەکەمان بێت و ناخۆشی و ناسۆرەکان بۆ دواجار کوردستانی ئازیزمان جێ بهێڵێت.

 uhd.edu.iq : University of Human Development