University of Human Development : زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات لە توركیا
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات لە توركیا


زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات لە توركیا

وە فدێكی باڵای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە پێكهاتبوو لە بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆو، هەردوو بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هیوا قەرەداغی و پڕۆفیسۆر د.أنور محمد فرج یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بەشداریان كرد لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان كە لە ماوەی 3 تا 6 مارسی 2017 لە وڵاتی توركیا بەڕێوەچوو.

لەم كۆنفرانسەدا كە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆری زانكۆكانی وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا بەڕێوەچوو، ژمارەیەك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش تیایدا بەشداربوون، تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئێستای خوێندن و زانكۆكان لەم وڵاتانەو چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان، وە بڕیاردرا كە هەماهەنگی و هاوكاری ئەكادیمی لە نێوان زانكۆ بەشداربووەكان فراوانتر بكرێت.

لە وتەیەكیشدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان بەڕێز سەرۆكی زانكۆ باسی لە بارودۆخی خوێندن كرد لە هەرێمی كوردستان و ئەوەی خستە ڕوو كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك زانكۆیەكی دیاری ناو زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو هاوكاری و هەماهەنگییەكی زانستی و ئەكادیمییە لەگەڵ زانكۆكانی تری ئەندام لەم ئەنجوومەنە.

هەر لەم كۆنفرانسەدا بۆردێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە هەڵبژێردراو سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییش وەك ئەندامی لیژنەی زانستی و ئەكادیمی بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا.

هەر لە میانەی رۆژانی كۆنفرانسدا وەفدی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین دیداریان لەگەڵ زانكۆ بەشدارەكانی كۆنفرانس ئەنجامدا، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چەند دیدارێكی رۆژنامەوانی لە لایەن بەڕێز سەرۆكی زانكۆوە دەربارەی كۆنفرانسەكەو ئەنجامەكانی بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

 

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات لە توركیا