ئەرشیفی هەواڵەکان

ژمارە دووی گۆڤاری گەشەپێدان كەوتە بەردەست

ژمارە (2)ی زستانی گۆڤاری گەشەپێدان بۆ هەمووان، كە گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتییەو زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەری دەكات كەوتە بەردەست خوێنەرانی.
لەم ژمارەیەدا گۆڤارەكە چەندین بابەتی رۆشنبیری و هەواڵی زانكۆیی لەخۆ دەگرێت، بابەتەكان لە لایەن مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە نوسراون، ئەمە جگە لە چەندین ریپۆرتاژو چاوپێكەوتنی جۆراوجۆر دەربارەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و كۆلێژەكانی زانكۆو پێشكەوتنە بەرچاوەكانی.
جێگای ئاماژەپێكردنە گۆڤاری گەشەپێدان بۆ هەمووان لە لایەن سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە بە تۆماری یاسایی ژمارە 829 تۆماركراوە، ئەم گۆڤارە سەرنووسەرەكەی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشیدەو بەڕێوەبەری نووسینی: نەجات حەسەن قەرەداغییە.