University of Human Development : زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی یەكترناسینی قۆناغی یەكەمی زانكۆی ئەنجامدا
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی یەكترناسینی قۆناغی یەكەمی زانكۆی ئەنجامدا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16/1/2017 بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو هەردوو بەڕێزان پ.ی. د. هیوا ابوبكر و پ.د. أنور محمد یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ، هەروەها بە ئامادەبووونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی،لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی لە كەمپی گۆیژەی زانكۆ ئاهەنگی یەكتر ناسینی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم سازكرا.
لەو ئاهەنگەدا كە لە لایەن یەكەی كاروباری خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە سازكرا، سەرەتا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد، لە وتەكەیدا بەڕێزیان پیرۆزبایی وەرگیران و هاتنە نێوژیانی زانكۆیی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم كرد.
پاشان بەڕێزیان مێژوویەكی كورتی زانكۆی خستە ڕوو وە ئەوەی باسكرد كە چۆن بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی وەك دیاریەك بۆ كوردستان و شاری سلێمانی بیری لە دامەزراندنی زانكۆیەكی جیاواز كردەوە كە زانكۆیەك بێت وەك لە ناوەكەیدا دیارە كاری گەشەپێدان بێت بە تواناكانی مرۆڤ. هەروەها بەڕێزیان وتی ئێوە دەبێت شانازی بكەن كە ئێستا خوێندكاری زانكۆیەكن كە تەنها پێوەر لای ئەو زانست و زانینە، زانكۆیەك كە رێز لە هەموو جیاوازیەكان دەگرێت، زانكۆیەك كە دوو ساڵی یەك لەدوای یەك لە پلەی یەكەمی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانە. 
هەر لە ئاهەنگەكەدا خوێندكاران چەندین چالاكی جۆراوجۆری هونەریان پێشكەشكرد و چەند خوێندكارێكیش بە گۆرانی و پەخشانە شیعر زیاتر ئاهەنگەكەیان بەجۆش و خرۆش كرد.
شایانی باسە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە بە شێوازی جیاواز رێز لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەگرێت و ئاهەنگی یەكتر ناسین و بەخێرهاتنیان لەسەر ئاستی زانكۆو كۆلێژەكان  بۆ ئەنجام دەدات.
 
بۆ بینینی وتەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کلیک لێرە بکە