ئەرشیفی هەواڵەکان

وتاری بەڕێز سەرۆكی زانكۆ

 

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌میندارێتى زانكۆ

خوێندكاران و قوتابیانى خۆشه‌ویستى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى

سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانى به‌ڕێز...

     ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى مێژووییه‌ له‌ ژیانى خوێندكاران و قوتابیانى زانكۆكه‌ماندا كه‌توانیان به‌هه‌وڵ و ماندوبونى خۆیان چوارساڵى خوێندن به‌ سه‌ركه‌وتویى ته‌واوبكه‌ن، به‌رهه‌مى هه‌وڵ و تێكۆشانیان ئێمه‌ى ستافى زانكۆ و كه‌س وكاریانى دڵخۆش كردووه‌، بۆیه‌ له‌م بۆنه‌ گرنگه‌دا جێى خۆیه‌تى سوپاسى هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بكه‌م كه‌یارمه‌تیده‌ربوون بۆ هێنانه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژه‌.

به‌ڕێزان:

        زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندیه‌وه‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى خستۆته‌ خزمه‌ت پرۆسه‌ى خوێندن و گرنگى دان به‌ئاستى ئه‌كادیمى خوێندكاران و قوتابیان ئه‌ویش به‌ هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌ نێوان زانكۆ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕاى كه‌مى ته‌مه‌نى زانكۆ كه‌ هه‌شت ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو خۆى بسه‌لمێنێت و له‌پێش هه‌موانه‌وه‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وشایه‌تیه‌ى بۆده‌دات و ده‌یان سوپاسنامه‌ى ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى زانكۆكردوه‌، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ریزبه‌ندى پارساڵ كه‌ زانكۆ خۆى له‌گروپى زانكۆ سه‌ركه‌وتوه‌كاندا بینیه‌وه‌ ره‌‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وسه‌ركه‌وتنانه‌یه‌ كه‌ زانكۆ به‌سه‌رجه‌م ستاف و خوێندكاران و قوتابیانیه‌وه‌ هێناویه‌تیه‌ دى.

به‌ڕێزان:

       لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌ كه‌ماوه‌ى دووساڵه‌ قه‌یرانى ئابورى به‌رۆكى ئه‌م میلله‌ته‌ى گرتووه‌و سه‌رجه‌م جومگه‌كانى ژیانى له‌م كوردستانه‌ ئازیزه‌دا گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك زانكۆ سوپاس بۆ خوا دووچارى ئه‌وقه‌یرانه‌ نه‌بووین و ئێوه‌ى خوێندكاران و قوتابیان ئاگادارن كه‌ بۆ ته‌نها رۆژێكیش به‌هۆى قه‌یرانى ئابورییه‌وه‌ ده‌وام له‌ زانكۆدا نه‌وه‌ستاوه‌، بۆیه‌ جێى خۆیه‌تى لێره‌دا ڕۆڵى جوامێرانه‌و سه‌ركردانه‌ى براى گه‌وره‌مان خاوه‌نى زانكۆ جه‌نابى پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى به‌رز بنرخێنم كه‌ هه‌رده‌م له‌خه‌مى زانكۆ و خوێندكاران و قوتابیاندابووه‌ و به‌به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌رى ماددى و مه‌عنه‌وى زانكۆیه‌ و هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تائێستا ماندونه‌ناسانه‌ خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌مانى كردووه‌ به‌وجۆره‌ش دامه‌زراندنى ئه‌م زانكۆیه‌ خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى به‌ڕێزیانه‌ كه‌پێشكه‌ش به‌میلله‌ته‌كه‌مانى كردووه‌و جارێكى تر ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و له‌خواى گه‌وره‌ داواكارم كه‌ ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ركه‌وتووبێت.

خوێندكاران و قوتابیانى ئازیزم

        له‌مڕۆدا كه‌ ئێوه‌ بڕوانامه‌ى به‌كالوریوس وه‌رده‌گرن دڵخۆش بوونتان به‌وه‌رگرتنى ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ له‌جێى خۆیدایه‌ چونكه‌ ئێوه‌ى ده‌رچووى زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ده‌بن و بڕوانامه‌كه‌تان ته‌نها ناونیشانێك نیه‌، به‌بێ ناوه‌رۆك و خۆتان ده‌زانن كه‌ ئه‌و پسپۆریانه‌ى ئێوه‌ به‌ده‌ستتان هێناوه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى فعلى یڕ زانستى ئێوه‌یه‌ ‌له‌ماوه‌ى چوارساڵى خوێندنا، بۆیه‌ هه‌روه‌ك چۆن خوێندكاران و قوتابیانى ده‌رچووى سالانى پێشووى زانكۆكه‌تان له‌هه‌ر ده‌زگایه‌ك و كۆمپانیایه‌ك كاریان كردووه‌ له‌پێشه‌نگى خزمه‌تدابوون و ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیایانه‌ پشتیان پێ به‌ستوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش دڵنیاین ئێوه‌ى ئازیزیش له‌هه‌ر شوێنێك كاربكه‌ن بوونى خۆتان به‌باشى ده‌سه‌لمێنن.

له‌كۆتایدا سوپاسى هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م و هه‌رسه‌ركه‌وتوبن

 

 

 

 پرۆفيسۆر

دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید

سەرۆکى زانکۆ

1/10/2016