University of Human Development : جەژنی قوربانتان پیرۆز
Search

جەژنی قوربانتان پیرۆز


جەژنی قوربانتان پیرۆز

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدان و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆکەمان زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و تەواوی گەلی کوردستانی ئازیزمان دەکەین.
هیوادارین جەژنی قوربانی ڕەمزی قوربانیدان ببێتە هۆکاری یەکڕیزی گەلەکەمان و تێپەڕاندنی نەهامەتی و کێشەکان.
داواکارین لە خوای باڵادەست حەجی حاجیانمان قبوڵ بکات و خۆشی و خۆشگوزەرانی جارێکی تر سەرجەم کایەکانی نیشتیمانەکەمان بگرێتەوە.
دووبارە جەژنتان پیرۆزو هەردەم لە جەژن و شادیدا بن..


سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
12/9/2016