ئەرشیفی هەواڵەکان

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یەکێک لە خوێندکارە بە تواناکانی لە دەستدا

 

لە ڕوداوێکی دڵتەزێندا ڕۆژی 27/5/2016 یەکێک لە خوێندکارە بە تواناکانی کۆلێژی زمان /بەشی زمانی ئینگلیزی گیانی لە دەستدا.
خوێندکار شەماڵ بەكر، یەكێك لە خوێندكارە چالاكەكانی قۆناغی چواری بەشی زمانی ئینگلیزی ئێواران بە ڕوداوی خنکان گیانی سپارد و گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار.
لەم بارەیەوە بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆ لە پرسەنامەیەکدا دەنووسێت: کۆچی لەناکاوی کاکە شەماڵ هەمووانی دڵتەنگ و غەمبار کرد، ئەو لە کاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی کەمی مابوو بۆ وەرگرتنی بڕوانامەو تەواوکردنی خوێندن، بەڵام بەداخەوە قەدەر جۆرێکی ترو بڕیارێکی تری هەبوو کە ئەو بەجێمان بهێڵێ و بڕوانامەکەی ببێتە یادگاریەکی ئەو لە زانکۆ ، ئێمە لێرەدا لەگەڵ ڕازی بوونمان بە قەدەری پەروەردگار جگە لە وتنی (انا لله وانا الیە راجعون)  هیچی ترمان پێ ناوترێت.
داواکارین لە خوای گەورە لە کاکە شەماڵ خۆش بێت و سەبووری كەس و كارو هاوڕێیانی بدات..