ئەرشیفی هەواڵەکان

 

سەرۆکی زانکۆ پێشانگای توێژینەوەکانی مامۆستایانی کۆلێجی کارگێری و ئابوری دەکاتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨-٥-٢٠١٦ پرۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی بەڕێز د.شیروان غفور بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەفدی یاوەری ،هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.هیوا ئەبوبەکر ڕاگری کۆلێجی کارگێری وئابوری و پرۆفیسۆر د.ئەنوەر محمد ڕاگری کۆلێجی یاساو ڕامیاری و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان وخوێندکاران پێشانگای ساڵانەی تایبەت بە توێژینەوەو بڵاوکراوەکانی مامۆستایانیان کردەوە.

پێشانگاکە کە ١٢٠ توێژینەوەی جۆراوجۆری لە خۆ گرتبوو لە لایەن ٢٣ مامۆستای کۆلێجی کارگێری و ئابوری لە بڵاو کراوە ناوخۆیی وجیهانێکان بڵاویان کردۆتەوە. ئەمەو وا بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت .