ئەرشیفی هەواڵەکان

 

سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێز لێنان ده‌به‌خشێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ئاسوده‌

 

دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 17-5-2016 به‌ڕێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك پێشوازیكرد له‌ خاتوو (خانم ره‌حیم له‌تیف) سه‌رۆكی رێكخراوی ئاسووده‌ و یه‌كێك له‌ ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیانكرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ڤایته‌یڵ ڤۆیس ی ئه‌مریكی بۆ ژنی سه‌ركرده‌، كه‌ خه‌لێتێكی نێو ده‌وڵه‌تییه‌ و به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی جیهانی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێی به‌خشراوه‌، پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ مایه‌ی شانازیمانه‌ به‌ڕێزتان ده‌رچووی زانكۆكه‌مانن له‌ كۆلێژی یاسا و رامیاری، وه‌ به‌ڕێزیان هیوای خواست كه‌ پێكه‌وه‌ هاوكاری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی خول بۆ رێكخروه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كه‌ له‌م بواره‌دا زانكۆ له‌ ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی باشی ناوه‌.  پاشان به‌ڕێز خاتوو خانم ره‌حیم سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ و له‌هه‌مانكاتیشدا سوپاسی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی زانكۆی كرد كه‌له‌ رابردودا هاوكاری به‌رده‌وامی خوێندكاران بوون بۆ گرنگی دان به‌ به‌هره‌و تواناكانیان. له‌كۆتاییدا لۆگۆو دیاری تایبه‌تی زانكۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆوه‌ به‌خشرایه‌ به‌ڕێز خاتوو خانم.