University of Human Development : سەرۆكی زانكۆ لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری: رێزگرتن لە بەهرەو تواناكانی خوێندكاران بەشێكی گرنگە لە كاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی
Search

سەرۆكی زانكۆ لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری: رێزگرتن لە بەهرەو تواناكانی خوێندكاران بەشێكی گرنگە لە كاری زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 16/5/2016 بە ئامادەبوونی بەڕیز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی بۆ رێزلێنان لە بەهرەو تواناكانی خوێندكاران سازكرد.ڤیتسڤاڵەكە لەژێر دروشمی (لەپێناوی گەشەپێدانی تواناكاندا) ئەنجام درا، لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وێڕای دەستخۆشی لە راگرایەتی و مامۆستایانی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری، ئەوەی خستە روو كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی هەمیشە هاندەری زانست و توێژینەوە بووە بۆ مامۆستایان و خوێندكاران، هەر بۆیە لەمساڵی خوێندندا جگە لە ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی زانستی و ئەكادیمی نێودەوڵەتی، كۆنفرانس و ڤیستیڤاڵی تایبەتیشمان بۆ توێژینەوەو كاری خوێندكاران ئەنجامداوە، ئەم كۆبوونەوەی ئەمڕۆش بۆ رێزنانە لە هەندێك لەو تواناو بەهرانەی نێو خوێندكاران.لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا كە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام گرنگی بە تواناو بەهرەكانی خوێندكارانی داوەو لە پاڵ پرۆسەی خوێندن دەرفەتی رەخساندووە كە لە بوارە جیاوازەكانی هونەری و وەرزشی و بوارەكانی دیكە خوێندكاران داهێنان و كاری ناوازە ئەنجام بدەن.پاشان لە بڕگەیەكی تری ڤیستیڤاڵەكەدا لە لایەن بەڕێز سەرۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوریەوە بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە خوێندكارانی لێهاتوو خاوەن بەهرە. ڤیستیڤاڵەكەش بە كردنەوەی پێشانگایەكی هونەری و كاری دەستی خوێندكاران كۆتایی هات كە چەندین كاری هونەری فۆتۆگراف و وێنەكێشانی لەخۆ گرتبوو.