<iframe src="//www.googletagmanager.com/ns.html?id=GTM-WW58N2" height="0" width="0" style="display:none;visibility:hidden"></iframe> University of Human Development : ئایندەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ لە سیمپۆزیۆمێكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییدا
Search

ئایندەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ لە سیمپۆزیۆمێكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییدا

ئایندەی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ لە کۆنفرانسێکی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییدا 

بە ئامادەبووونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11/5/2016 لە کۆنفرانسێکدا كە لە لایەن كۆلێژی یاساو ڕامیاریەوە رێكخرابوو تاوتوێی بارودۆخی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ كرا.لەو کۆنفرانسەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ ئامادەی بوون، دانیشتنی یەكەمی لەژێر ناونیشانی (ململانێی كوتلە سیاسیەكانی پەرلەمانی عێراق و ئایندەی حكومەت) بوو، بە بەشداری هەر یەك لە بەڕێزان د. سامان فەوزی، د.زانا رەئوف، د.ناصر درید، م. تاریق كاكە رەش. هەر یەك لەو بەڕێزانە لە گۆشەنیگایەكەوە قسەی لەسەر ئەم بابەتە كرد و گرفتەكانی ئێستای پەرلەمان و حكومەتی عێراقیان تاوتوێ كرد. پاشانیش ئامادەبووان بە پرسیارو رونكردنەوەكانیان بابەتەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد.وا بڕیارە ئەم کۆنفرانسە دوو رۆژ بخایەنێت و سبەی پێنج شەممە لە هەمان كات بەردەوام دەبێت و هەر یەك لە بەڕێزان (د. مستەفا جابر عەلوانی، د. جلال حسن، م. كاردۆ كەریم، م. هەردی مەهدی) باس لە حكومڕانی لە عێراقدا دەكەن لە دوای ساڵی 2003.شایانی باسە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و مەعریفی كۆمەڵێك چالاكی زانستی و ئەكادیمی گرنگی بەخۆوە بینی، كە زۆربەیان چالاكی نەوعی و تایبەت بوون و بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و زانكۆكان كاریگەری باشیان هەبوو.