University of Human Development : زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رەهەندەكانی لا مەركەزیەت تاوتوێ دەكات
Search

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رەهەندەكانی لا مەركەزیەت تاوتوێ دەكات

زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رەهەندەكانی لا مەركەزیەت تاوتوێ دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ 9/5/2016 لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆو راگرە بەڕێزەكانی زانكۆو ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ، هەردوو كۆلێژی زمان و كۆلێژی یاسای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رەهەندەكانی لامەركەزیەتیان تاوتوێ كرد. لەو کۆنفرانسەدا كە بە ناونیشانی (رەهەندەكانی لا مەركەزیەت، سلێمانی وەك نمونە) ئەنجامدرا، هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د. زانا رەئوف ، م.جێرمی فڵیگەر، م. دارا كەریم مەحمود) بەشداریان تیادا كرد و هەریەكەو لە گۆشەنیگایەكەوە باسیان لە بابەتەكە كرد. سەرەتا بەڕێز پ.ی. د. زانا رەئوف مامۆستا لە كۆلێژی یاساو ڕامیاری باسی لە رەهەندە یاساییەكانی لامەركەزیەت كردو ئەوەی بۆ ئامادەبووان رونكردەوە كە لامەركەزیەت بە مانا فراوانەكەی دەتوانێت دەسەڵاتێكی باشتر بداتە ئەنجومەنە خۆجێیەكان و لەمەشدا شاری سلێمانی وەك نمونە باس كرد. پاشان هەردوو مامۆستای كۆلێژی زمانی زانكۆی گەشەپێدان م. جێرمی فلیگەر و م. دارا كەریم بە توێژینەوەیەكی هاوبەش كە وەك لایەنی پراكتیكی و زانستی راددەی چالاكی و باشتربوونی جێبەجێكردنی كارەكانیان دیاریكردبوو لە چەند گروپێكی مامۆستاو خوێندكاردا كاتێك لامەركەزیەت پەیڕەو دەكرێت و پێچەوانەكەشی رونكرابوویەوە، هەروەها لە بەشێكی تری توێژینەوەكەدا رەنگدانەوەی ئەم بابەتە لە پەروەردەو فێركردندا خرایە روو. شایانی باسە لە كۆتایی کۆنفرانسەكەشدا ئامادەبووان بە پرسیار و رونكردنەوەی زیاتر بەشداریان كرد لە دەوڵەمەندكردنی بابەتەكەدا.